له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی زه‌ردو سه‌وز خه‌ڵك ناو نوس ده‌كرێن بۆ چونه‌ناو حه‌شدی شه‌عبی

دوو شەممە, 20 ئازار 2017 05:44

جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی 9ی شارەزووری یەكێتیی نیشتمانیی رایدەگەیەنێت، لەناوچەكانی تریش خەڵك بۆ چونە ناو حەشدی شەعبی نانوس دەكرێت.
رۆژی یەكشەممە 19-3 ئەحمەد قەدەفەری جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی 9ی شارەزووری یەكێتیی  لەباری ناونوسینی گەنجان  لە هەڵەبجە بۆ چونە ناو حەشدی شەعبییەوە رایگەیاند: لەناوچەی خەلیفانیش خەڵك رۆیشتوە ناوی خۆی نوسیوە بۆ چونە ناو حەشدی شەعبییەوە، من خۆم بەچاوی خۆم بینیومە، بەڵام رەنگە لەوێ شتەكان وەك خۆپیشاندانەكان خەفە بكرێت، من دڵنیام لەشوێنانی تریش هەیەو سەرتاسەری كوردستانیش دەگرێتەوە، ئەمە مەرامی سیاسی لەپشتەوەیە.
قەدەفەری لەبەشێكی تری قسەكانیدا بۆ نه‌وا وتویه‌تی : من كە ئەو مەسەلەیەم بیست دەستبەجێ مەكتەبی سیاسی یەكێتیم لێ ئاگادار كردەوەو ئەوانیش وتیان ئەوە جاشایەتییە.

 

 

هونه‌ر بانه‌گوڵانی