كورێك قاسەی ماڵەكەی خۆی دەدزێت

دوو شەممە, 20 ئازار 2017 14:47

 

ئەفسەرێكی بنكەی پۆلیسی قەسرۆك رایگەیاند: دوای ئاگاداكردنەوەمان لە روداوێكی دزیكردن، تونیمان بە زووترین كات ئەنجامدەرانی دزیكردنەكە دەستگیربكەین.

 

رائید بەشار حەسەن ئەفسەری بنكەی پۆلیسی قەسرۆك رایگەیاند: دوای ئەوەی لە روداوێكی دزیكردن ئاگاداركراینەوە، دەست بەجێ گەیشتینە شوێنی روداوەكە و لێكۆڵینەوەمان دەستپێكرد.

ئەفسەرەكەی پۆلیس وتیشی: سەرەتا گومانلێكراوێكمان دەستگیركرد دوای ئیفادە وەرگرتن لێی، دانی بە تاوەنەكە ناو ناوی چەند كەسێكی دیكەشی هێنا كە هاوكاری بوون لە دزیكردنەكە و ئەوانیشمان دەستگیركرد و لەبەردەم دادگا دانیان بە تاوانەكەیان ناوە، لە ئێستاشدا بەپێی مادەی 443 بە یاسای سزادانی عێراقی زیندانیكراون.

یەكێك لە دەستگیركراوەكان ئاشكرایكردووە كە كوڕی ماڵە كە پەیوەندی پێوەكردووە و پێی وتووە: قاسەیەكمان هەیە و كەسیشمان لەماڵ نییە، ئێمەش چوین و قاسەكەمان بردو شكاندمان كە نزیكەی 60 ملیۆن دینارمان لێی دەرهێنا.

 

ش.م