ڕێكخراوی( اقرأ )مەراسیمێكی گەورە سازدەكات بۆ شەیدایانی قورئانی پیرۆز لە پارێزگای هەڵەبجە

دوو شەممە, 20 ئازار 2017 17:42


كوردیو ـ هەڵەبجە ـ حەیدەر حەمە صاڵح


ئێوارەی ئەمڕۆ و بە ئامادە بونی ژمارەیەكی بەرچاو لەبەرپرسان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی هاوڵاتیان و ئارەزومەندانی بواری جوان خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز لە هۆڵی بۆنەكانی پارێزگای هەڵەبجە ڕێكخراوی اقرأ بۆ زانستەكانی قورئانی پیرۆز مەراسیمێكی بۆ (69) بەشدار بووی خولی جوان خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز ساز كرد .


مامۆستا میهرەبان حەمەسەعید لێپرسراوی ڕێكخراوی اقرأ بۆ زانستەكانی قورئانی پیرۆز لە لێدوانێكیدا بۆ كوردیو ڕایگەیاند : ڕێكخراوەكەمان بەردەوام لە كارو چالاكیدایە لە بواری زانستەكانی قورئانی پیرۆز دا وەك خولی فێربون و جوان خوێندنەوە و مەقامات و لەبەركردن ، كە بەشێوەیەكی فراوان برایان و خوشكان لە تەمەنە جیاوازەكاندا بەشداری دەكەن و ئامانجی ئێمەش خزمەتكردنە بەهاوڵاتیانی سنورەكە .


ڕاشیگەیاند :ئەو ئارەزومەندانەی كە بەشداری خولەكەیان كردوە (69) فێرخواز بوون كە (28)یان برابوون و (41)كەسیان خوشك بوون ،خولەكە ماوەی (دە)مانگی خایەندوە و (37) كەسیان لەدەیەكەمەكەن و هەوڵەكان زۆر جدی بوون نمرەكانمیان زۆر لەیەكەوە نزیك بوون ،لە خولەكەدا (16) گروپمان هەبوو مەبەستیش لێی كێبڕكێ بوو لە بوارەكەدا كە چوار وەرز تاقیكردنەوەیان هەبوو بەشێوەی نوسین و كرداری ،بۆیە هەموو بەشدار بوان بڕوانامەیان پێدەدرێت .

 

 

A