پێدانی كارەبا گۆڕانكاری تێدا ناكرێت

دوو شەممە, 20 ئازار 2017 18:42

 

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، پێدانی كارەبای نیشتمانی لە مانگی سێ-دا گۆڕانكاری تێدا ناكرێت و بەشێوەی ئێستا دەمێنێتەوە.


محەمەد ئەمین هەورامی وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكدا  رايگەیاند، بەپێی پێشبینییەكانی ئێمە لە دوای جەژنی نەورۆز خشتەی پێدانی كارەبا بە هاووڵاتیان بۆ نزیكەی 15 كاتژمێر زیاد دەكات، ئەوەش ئەگەر پلەكانی گەرما بەرزببێتەوە، چونكە بەپێی داتاكانی سالانی رابردوو بۆ مانگی سێ پلانمان هەبوو پێدانی كارەبا زیاد بكەین، بەڵام بەهۆی ئەوەی مانگی سێ، لەڕووی كەشوهەواوە مانگێكی نائاسایی بوو، نەمانتوانی ئەو بەرنامە و پلانەی داماننابوو، وەك خۆی جێبەجێی بكەین.


رونیشیكردەوە، پلەی گەرما لە مانگی سێ-دا هاوشێوەی زستان نزمبوو، بۆیە پێدانی كارەباش بەمشێوەی ئێستا بەردەوام دەبێت.