وەزارەتێكی حكومەتی هەرێم، هاووڵاتیان ئاگاداردەكاتەوە

دوو شەممە, 20 ئازار 2017 18:44

 

وەزارەتی‌ خوێندنی‌ باڵا و توێژینەوەی زانستیی‌ هەرێمی‌ كوردستان ئاگاداری‌ ئەو كەسانە دەكاتەوە كە داواكاری‌ زەمالەی‌ خوێندنی‌ هەنگاریایان پێشكەشكردبوو، بەڵگەنامەكانیان پێشكەش بكەن.
رۆژی 20-3 وەزارەتەكە ئاماژەی‌ بەوەكردوە، ئەو پێشكەشكارانەی زەمالەی حكومەتی هەنگاریا لەقۆناغی یەكەمی پێشبڕكێدا (شۆرت لیست كراون)، بەزووترین كات لەڕێگەی ئیمەیلەوە بەڵگەنامەكان پێشكەش بە وەزارەت بكەن و دوامۆڵەت بۆ پێشكەشكردنی بەڵگەنامەكانیش رۆژی 30-3-2017یە.
بەپێی‌ ئاگادارییەكەی‌ خوێندنی‌ باڵا هەر پێشكەشكارێك لە ماوەی دیاریكراودا بەڵگەنامە داواكراوەكان پێشكەش نەكات، ئەوا لە قۆناغی كۆتایی پێشبڕكێكەدا مافی نامێنێت.
داواشكراوە بڕوانامەی ستانداردی توانستی زمانی ئینگلیزی (IELTS, IBT TOEFL, PEARSON). پێشكەش بكرێت و بۆ ئەو كاندیدانەی فەرمانبەری حكومەتن پێویستە پوختەی راژەكانیان پێشكەش بكەن.