له‌ده‌ربه‌ندیخان مه‌راسیمی نه‌ورۆز نه‌كرایه‌وه‌و قائیمقامیش له‌ سویده‌

دوو شەممە, 20 ئازار 2017 20:40

 

كوردیو - ده‌ربه‌ندیخان - ئه‌دیبه‌ ئه‌حمه‌د

له‌قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌و هیچ مه‌راسیمێك رێك نه‌خراو ژماره‌یه‌یكش له‌هاوڵاتیان بۆ ئاماده‌نه‌بوونی قائیمقام له‌ شاره‌كه‌ ده‌یگه‌ڕێننه‌وه‌و به‌شێكیتریش قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم و سه‌ختی ژیان به‌كاریگه‌ر ده‌زانن له‌سه‌ری .

هه‌رچه‌نده‌ زۆرینه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان مه‌راسیمی تایبه‌تی جه‌ژنی نه‌ورۆزیان تێدا ئه‌نجام درا، به‌ڵام له‌قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان ئه‌م بۆنه‌یه‌ نه‌كرایه‌وه‌و ته‌نها چه‌ند ئاگرێكی بچوكی هاوڵاتیان له‌ده‌ره‌وه‌ی شار بیندراو هاوڵاتیه‌كیش بۆ كوردیو ده‌ڵێت: ئاگری سۆپاكانی خۆشمان هێمایه‌ بۆ نه‌ورۆز، چونكه‌ بێ نه‌وت و بێ كاره‌بایی وای لێكردوین هه‌مومان ئاگری دارمان لا ئاساییی بێت .

ژماره‌یه‌ك هاوڵاتیش بۆ كوردیو ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو: به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ ئێێستادا ناسح مه‌لا حه‌سه‌ن، قائیمقامی ده‌ربه‌ندیخان سه‌ردانی وڵاتی سویدی كردوه‌و رۆیشتۆته‌وه‌ بۆ ئه‌و وڵاته‌ به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی خێزان و منداڵه‌كانی بۆیه‌ له‌م شاره‌ خه‌م له‌مه‌راسیمه‌كه‌ نه‌خورراوه‌ .

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ به‌هۆی سه‌ردانی قائیمقامی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه‌ به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی باوه‌خۆشین كاروباره‌كانی به‌ڕێوه‌ده‌بات .

م-ع-ك