توركیاو بەرەی توركمانی سەركۆنەی هەڵكرنی ئاڵای كوردستان دەكەن لەشاری كەركوك

دوو شەممە, 20 ئازار 2017 20:24

 

 

 

دوای ئەوەی پارێزگاری كەركوك فەرمانی كرد ئاڵای عێراق لەسەرجەم فەرمانگە حكومییەكان هەڵبدرێت، حكومەتی توركیا سەركۆنەی ئەو بڕیارە دەكات.
(حوسێن موفتی ئۆغڵۆ) ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، بڕیاری هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەشاری كەركوك تاك لایەنە بووەو مەترسی بۆ سەر پێكەوە ژیانی پێكهاتەكانی هەیەو زیان بەئابووری ئەو شارەو ناسنامەی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی دەگەیەنێت.
تاكو ئێستا حكومەتی عێراقی بەشێوەیەكی فەرمی هەڵوێستی خۆی لەهەمبەر بڕیارەكەی پارێزگاری كەركوك رانەگەیاندووە لەبارەی هەڵدانی ئاڵای كوردستان لەسەر فەرمانگەكانی شارەكە.
لەسەرێكی ترەوە (عەدنان سیراج) ئەندامی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا رایگەیاندووە، نابێت بەغدا هەر ئەوها سەیری بڕیارەكە بكات و هەڵوێستی نەبێت، پێشی وابوو ئەو بڕیارە كێشەی گەورەی لێدەكەوێتەوە.
هەروەها بەرەی توركمانی لەشاری كەركوك رایگەیاندووە، هەڵكردنی ئاڵای كوردستان پێچەوانەی دەستوورە، پێشیان وایە كەركوك بەشێك نییە لەهەرێمی كوردستان و تەنانەت لەرووی كارگێڕیشەوە جیاوازە.

 

ئـ . كـ