رونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌یه‌ دەدرێت

دوو شەممە, 20 ئازار 2017 21:14

په‌رله‌مانتارێكی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی ئه‌و سه‌رنج و ره‌خنانه‌ ده‌داته‌وه‌ كه‌له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی عومره‌كردن هاتۆته‌كایه‌وه‌و ده‌ڵێت: بۆ جۆێنمان پێ ئەدەن؟؟...براکوژیمان کردوە؟..نەوت دزین؟...بێ رەوشتی بڵاو ئەکەینەوە..؟.هێزی وڵاتانمان هێناوە؟دژی دینین؟

 حاجی كاروان په‌رله‌مانتاری هه‌رێمی كوردستان رونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر وێنه‌یه‌كی خۆی و په‌رله‌مانتار بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ مه‌ككه‌ی پیرۆز به‌یه‌كه‌وه‌ وێنه‌كه‌یان گرتوه‌و له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوكیش بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ .

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ له‌ رونكردنه‌وه‌كه‌ی ده‌ڵێت : مخابن لەدوای بڵاوکردنەوەی ئەم وێنەیە هەندێ کەس نزیک لە گەندڵکاران ودەسەڵات داران...قسەی زۆر نەشیاویان کرد..کەبەپارەی پەرلەمان چوینیتە عەمرە..کاک علی وتی خەڵک قسەمان پێ ئەڵێن...منش وتم ئاسایە....چیمان کردوە هاتوین ئەرکی ئیمای بە جێ ئەهێنین..وتم من لای خۆم گەردنی هەمو کەس ئازادبێ...خوا شاهێدە ئەمە دوعای منە بوە خەڵکی کوردستان (خوایە لەیەکەبەیەکەی خەڵکی کوردوستان خۆشبی) ئەمە واجبی سەرشانمە..بەڕێزان من حەڤدە ساڵە نەچومەتە عەمرە...خوا خۆی ئەزانێ بۆچی نەچومە .. موجەی پەرلەمان هەتا ٨ ملیۆن بو سێ ملیۆنشم بۆنامایە وە وەقفمان کردبو بۆ کاری خێر...ئێستە دو ملیۆنە ..

حاجی كاروان ده‌شڵێت : من بەپارەی پەرلەمان نەچومە بەڵکو دەعەوەت کراوم ..ئەو پارەیەی من سەرفم کردوە سەیارەی خۆم فرۆشتوە بەیەک دەفتەرپارەی مەسرفم کردوە ..کام ئەندامی ئەو حزبانەی کە بەشەو وڕۆژ دزی لەو میلەتە ئەکەن وەکو ئێمەیان کردوە...رەخنەتان لێمان سەرسەر و سەرچاوان بڵام توخوا بوختان هەڵبەستن لە ڕەخنە جیا کەنەوە...دوبارە ئەوەی قسەی پێ وتوین لەجیاتی کاک علیش ئەڵێم گەردنتان ئازابێ...

 

م-ع-ك