ئاگاداریه‌ك له‌وه‌زاره‌تی كاره‌وه‌، له‌سه‌ر نه‌مانی موچه‌ی ده‌یان هه‌زار هاوڵاتی

دوو شەممە, 20 ئازار 2017 21:32

 

وه‌زاره‌تی كار داوا له‌ سەرجەم کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت و چاودێری خێزان ده‌كات ئه‌وانه‌ی بایۆمه‌تریان ئه‌نجام نه‌داوه‌ سەردانی بەرێوەبەرایەتی تۆری پاراستنی کۆمەلایەتی سنوری ناوچەی خۆیان بکەن بۆ وەرگرتنی فۆرمی بایۆ مەتری ئەگەر نا مافی وەرگرتنی مووچەیان نامینێت .

به‌پێی ئاگاداریه‌كی وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ ئاڕاسته‌ی سەرجەم کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت و چاودێری خێزان كراوه‌ تێیدا هاتووه‌: ئاگاداری سەرجەم کەم ئەندام و خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان و چاودێری خێزان دەکەینەوە ئەوانەی بایۆ مەتریان ئەنجام نەداوە لە بەرواری ٢٠١٧/٣/٢٦ تاکۆ ٢٠١٧/٤/٥ سەردانی بەرێوەبەرایەتی تۆری پاراستنی کۆمەلایەتی سنوری ناوچەی خۆیان بکەن .

وه‌زاره‌ته‌كه‌ داوا ده‌كات بەزوترین کات سه‌ردانه‌كان بكرێت بۆ وەرگرتنی فۆرمی بایۆ مەتری ئەگەر نا مافی وەرگرتنی مووچەیان نامینێت .

م-ع-ك