لەم هەفتەیە ڕۆژێك كرایە پشوو

یەک شەممە, 16 نیسان 2017 06:50

بە گوێرەی بڕیاری پەرلەمانی کوردستان، ساڵانە سەری ساڵی ئێزدییەکان وەک بۆنەیەکی نیشتیمانی دیاریکراوە، بەو هۆیەوە رۆژی چوارشەممە پشووی فەرمییە و دەنگۆی ئەوەش بڵاوبووەتەوە ڕۆژی پێنجشەممە بەهۆی ئەوەی دەکەوێتە نێوان دوو پشووە بکرێت بە پشووی فەرمی

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە دواڕۆژی وتووە "رۆژی چوارشەممە ١٩ی نیسانی ٢٠١٧ بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزدییەکان پشووی رەسمییە، ئەوەش وەک رێزێک بۆ ئێزدیيەکان و بۆنەکانیان".

هەروەها ڕاشیگەیاند "ئێزدییەکان نوێنەرایەتی خۆیان هەیە لە وەزارەتی ئەوقاف، بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکە ئاینییەکانیشیان وەزارەت هەموو ئاسانکارییەک دەکات".


جێگای باسە تاوەكو ئێستا هیچ لێدوانێكی فەرمی نییە لەسەر پشووی ڕۆژی پێنج شەممە.