وێنە... روداوێكی ترسناك لەرێگای هەولێر - كۆیە چوار قوربانی لێ كەوتەوە

پێنج شەممە, 20 نیسان 2017 12:45

 

روداوەكانی هاتوچۆ لەهەرێمی كوردستان رۆژانە قوربانی لێ دەكەوێتەوەو رێگاكانی مەرگیش ناوی رێگای نێوان شارەكانی هەرێمی كوردستانن ، هۆكاری زۆرینەی روداوەكانیش خراپی رێگاوبانەكان و بونی یەك سایدی و تیژڕەوی و پابەندنەبونی شوفێرانە بە رێنماییەكانی هاتوچۆوە .

لەسەر رێگای هەولێر كۆیە كە بەرێگای مەرگ ناسراوە جارێكیتر روداوێكی سەختی هەژێنەر رویداو بەهۆیەوە چوار كەس بونە قوربانی و زیانێكی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەكانیان كەوت .

ئێوارەی رۆژی رابردوو لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری تەكسی و دۆجێك لەسەر رێگای هەولێر - كۆیەو نزیك گوندی مام چۆغان روداوی پێكدادان رویداو بەو هۆیەشەوە شوفێری تەكسیەكە گیانی لەدەستداو سێ كەسیتریش زامداربوونە .

رێگای هەولێر كۆیە رێگایەكی یەك سادی پڕ پێچ و بەرزی و نزمیەو تا ئێستا هەزارن قوربانی بەدوای خۆیدا هێناوە، ئەگەرچی ماوەی چەندین ساڵە كار لەسەر ئەوە دەكرێت شەقامێكی نوێی دوو ساید لەنێوان ئەو دوو شارە دروست بكرێت، بەڵام شەقامەكە تەواو نەكراوەو ماوەیەكی زۆری دەوێت تا تەواو بكرێت ، لەكاتێكدا بڕیاربوو لە ساڵی 2017 تەواو بكرێت و بكرێتەوە .

م-ع-كانی