لێدوانی پۆلیسی هەولێر لە بارەی هێرش كردنە سەر مامۆستایەك بە چەقۆ

هەینی, 21 نیسان 2017 07:45

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، مامۆستایەک کە یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانەی هێرشی بنەڕەتییە لەلایەن چەند کەسێکەوە بە چەقۆ بریندارکراوە و مامۆستاکەش سکاڵای یاسایی تۆمارکردووە.

هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە كوردیوی ڕاگەیاند، لە گەڕەکی گوڵانی شاری هەولێر، چەند کەسێک بە چەقۆ هێرشیان کردووەتە سەر مامۆستا نەوزاد سوارە کە یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانەیەکە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە ئەو کەسانە ئۆتۆمبیلێکیان پێبووە و ژمارەکەی ناسراوەتەوە و لە کامێرای چاودێریدا دەرکەوتوون و مامۆستاکەش سکاڵای تۆمارکردووە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.