شێخ جەعفەر: هێزەكانی پێشمەرگە یەكدەگرنەوە و دەبنە سوپای كوردستان

هەینی, 21 نیسان 2017 10:16

 

فەرماندەی هێزەكانی 70ـی پێشمەرگەی كوردستان رایگەیاند، كە بەرنامەیەكی بەهێز بۆ یەكگرتنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە دانراوە.


شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەی یەكەی 70 لە لێدوانێكدا رایگەیاند، زۆر گەشبینە بە داهاتووی كوردستان و ”بژێوی خەڵكیش باش دەبێت“.


ئاماژەی بەوەش كرد، كە بەهۆی كێشەكانی كوردستان و قەیرانی دارایی، تاوەكو ئێستا یەكەكانی 70 و 80ـی هێزەكانی پێشمەرگە یەكیان نەگرتووەتەوە.


ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە هەروەها رایگەیاند، كە سەرەڕای كێشەكان، ”بەرنامەیەكی بەهێز“ بۆ یەكگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە دانراوە و ”هێزی پێشمەرگە یەك دەگرێتەوە و دەبێتە سوپای كوردستان“.