كەش و هەوای رۆژی شەممە لە كوردیو بزانە

هەینی, 21 نیسان 2017 11:41
پێشبینی دەكرێت رۆژی شەممە پلەكانی گەرما بەرزببنەوە و ئاسمانیش لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت.
 
بەڕێوبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، لە ئەنجامی كاریگەری بەرزپاڵەستۆی دەریای ناوەڕاست پێشبنی دەكەن رۆژی شەممە 22 ی نیسان، ئاسمانی سەرجەم ناوچەكان ساماڵ بێت لەگەڵ بوونی هەندێك پەڵە هەوری جیاجیا.
 
پێشبینیشی كردووە، پلەكانی گەرما بە بەراورد لەگەڵ رۆژی هەینی یەك بۆ دوو پلە بەرزببنەوە، بە جۆرێك بەرزترین پلە لە هەولێر دەگاتە 30 پلەی سەدی، لە سلێمانی 29 و لە دهۆك 28 و لە كەركوكیش 33 پلەی سەدی.
 
دەربارەی خێرایی باش پێشبینی كراوە لە نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمەتردا بێت لە كاتژمێرێكدا.