وێنه‌ ... شوفێرانی هه‌ولێر ئاگاداربن، كامیرایه‌كیتری چاودێری جێگیركرا

هەینی, 21 نیسان 2017 11:56

 

دانانی كامیرای چاودێری هاتوچۆ له‌ شه‌قامه‌كانی شاری هه‌ولێر زیاتر ده‌بێت و كامیرایه‌كیتر له‌سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری داده‌ندرێت كه‌ خێرایی له‌و شه‌قامه‌ 80 كیلۆمه‌تره‌ له‌یه‌ك كاتژمێردا .

رۆژی رابردوو وێنه‌ی كامیرایه‌كی هاتوچۆی چاودێری بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ شوێنه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته‌ شه‌قامی 100 مه‌تری له‌ نزیك پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل فرۆشتن و به‌رامبه‌ر به‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گومرگی هه‌ولێر .

زۆرترین خێرایی بۆ شوفێرانیش له‌ شه‌قامی 100 مه‌تری بریتیه‌ له‌ 80 كیلۆمه‌تر له‌ یه‌ك كاتژمێرداو شوفێران نابێت له‌و خێراییه‌ دیاری كراوه‌ زیاتر بڕۆن .

م-ع-كانی