دەربارەی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئەم فراكسیۆنە هەرەشەیەكی توندا بڵاو كردەوە

25/06/2019 - 14:26 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

لە راگەیاندراوێكدا فڕاكسیۆنی نەسر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای دەكات حكومەتی وڵاتەكەی بەسەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی پێشێلكاری یاسایی كردووە .

فراكسیۆنی نەسر لەلایەن سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق حەیدەر عەبادی سەرۆكایەتی دەكرێت ئاشكرای دەكات، حكومەتی عیراق پێشێلكاری یاسایی كردووە ، ئەوان بەشێك نین لە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن دەبن.

ئەوەشی ئاشكرا كردوە، بەرپرسیارەتی بە هەدەردانی سامانی وڵاتی خستوەتە ئەستۆی حكومەتی ئێستای عیراق و باسی لەوەكردووە، كە ناردنی موچەی فەرمانبەران بەبێ‌ ڕادەستكردنی نەوت پێشێلكاری یاسایە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە سەرۆك وەزیرانی عیراق بەرپرسیارەتی یەكەمی پێشێلكارییەكانی دەكەوێتە ئەستۆ، چونكە پارەی موچەی فەرمانبەران نادرێت بە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و نەوتیش ڕادەستی بەغدا ناكرێت.