پەرلەمانتارێك باس لە سیستەمی موچەی فەرمانبەران دەكات

25/06/2019 - 16:27 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سیستەمێكی نوێی موچەی ئامادە كردوەو چاوەڕێی بڕیاری حكومەتی عیراقە بۆ پەسەند كردنی و هاوپەیمانی فەتح كە سەركردەی حەشدی شەعبی هادی عامری سەرۆكایەتی دەكات ، داوا لە سەرۆك وەزیرانی عیراق دەكات سیستمە نوێیەكە پەسەند بكات.

ئەحمەد ئەسەدی، وتەبێژی فەرمی هاوپەیمانی فەتح لەگەڵ چەند پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانەتیەكەیلە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: هاوپەیمانیەكەمان پابەندە بەو بەرنامە و بەڵێنەی لە كاتی هەڵبژاردن بە خەڵكی داوە و داوامان كردووە پلە وەزیفییە تایبەتەكان بەدەربكرێت لە پشك پشكێنەی حزبی و خەڵكانێك دابمەزرێنرێن لەسەر بنەمای زانسی و لێهاتوویی بێت.

ئەوەشی ئاشكرا كردوە،داوامان لە سەرۆك وەزیران كردووە یاسای سیستمی نوێی مووچە پەسەند بكات بۆ ئەوەی مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران و پلە تایبەتەكان بەجۆرێك ئەو جیاوازییە زەقەی هەیە لە مووچەی نێوان وەزارەتەكان یان فەرمانبەرانی ئاسایی و پلەتایبەتەكان نەمێنێت.

دووپاتی كردەوە ، سیستمە نوێیەكە لەگەڵ ڕاسپاردەكانی مەرجەعیەتی ئایینی یەكانگیرە، دادپەروەری بەدی دەهێنێت.

جێگەی ئاماژەیە بەگوێرەی سیستەمە نوێكەی ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەی كردووە جیاوازی موچە و دەرماڵە لە نێوان وەزارەتەكان ناهێڵێت و ئەگەر پەسەند بكرێت لەسەرتاسەری عێراق پەیرەو دەكرێت .