ناگه‌ن به‌ رێكه‌وتن.. پارتی به‌ بێ یه‌كێتی حكومه‌ت پێك ده‌هێنێت

26/06/2019 - 16:56 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی به‌رده‌وامیان هه‌یه‌ به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ رێكه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كانی نێوانیان و به‌رپرسێكی پارتیش یه‌كێتی بێ هیوا ده‌كات.
به‌رپرسانی پارتی ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ پێش واده‌ی پشووی هاوینه‌ی په‌رله‌مان كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی كه‌می داهاتوو ده‌ست پێكده‌كات و متمانه‌ ده‌ده‌ن به‌كابینه‌ی نوێ حكومه‌ت كه‌ ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی لای به‌رپرسانی یه‌كێتی دروست كردوه‌ دواده‌كه‌ن پرسه‌كانی كه‌ركوك و به‌غدا له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ كابینه‌ی نوێ به‌یه‌كه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن.

بلند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی بە ماڵپەڕی حزبه‌كه‌ی  راگه‌یاندووه‌"ئه‌گەر برادەرانی یەکێتی بڵێن لەگەڵ سوێندخواردنی کاندیدی ڕاسپێردراوی پارتی، کە مەسروور بارزانییە، پارێزگاری کەرکووکیش دەستبەکار بێت ئەمە لە ڕووی ھونەرییەوە شتێکی مەحاڵە"

پێشتریش ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی رایگه‌یاندبوو "ھەر لایەنێك كاندیدی خۆی پێشكەش نەكات لە كاتی دیاریكراودا، ئەوا پڕۆسەكەی بۆ دواناخرێ و لە كاتی خۆیدا بە ڕێوە دەچێت كه‌ پێش پشووی ھاوینەی پەرلەمانی كورستانه‌."

ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر یه‌كێتی له‌چه‌ند رۆژی كه‌می داهاتوو سیڤی كاندیده‌كانی پێكه‌شی راسپێردراوی پێكهێنانی حكومه‌ت نه‌كات ئه‌وا پارتی متمانه‌ به‌كابینه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی بدات و پۆسته‌كانی یه‌كێتی به‌ به‌تاڵی بهێلێته‌وه‌ تا ئه‌وكاته‌ی یه‌كێتی بڕیاری خۆی ده‌دات.