حكومه‌ت پێكناهێنرێت و په‌رله‌مان ته‌مه‌نی خۆی درێژ ده‌كاته‌وه‌

27/06/2019 - 17:56 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی پارتی رایانگه‌یاندبوو كه‌پێش پشوی هاوینه‌ی په‌رله‌مان متمانه‌ به‌ كابینه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی ده‌درێت به‌ڵام به‌هۆی نه‌گه‌یشتنه‌ رێكه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و پارتی ناتوانرێت له‌ماوه‌یه‌ حكومه‌ت پێكبهێنرێت و په‌رله‌مانیش بڕیار ده‌دات به‌ درێژكردنه‌وه‌ی خولی به‌هاره‌ی كاره‌كانی.

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌ دانیشتنی ژماره‌ (9)ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/6/30، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ش برتییه‌ له‌ درێژكردنەوەی خولی بەهارەی ساڵی یەكەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان كردەوە.

 

 

ئەلبوومی وێنەکان