سلێمانی... بەهۆی 15 ڕوداوی هاتوچۆوە 28 كەس بونەقوربانی

30/06/2019 - 09:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لەماوەی هەفتەیەكدا 28 كەس بەهۆی ڕوداوەكانی هاتوچۆوە بونەتەقوربانی.


بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: لەماوەی یەك هەفتەدا لەكۆی 15 ڕوداوی هاتوچۆی تۆماركراو چوار كەس گیانیان لەدەستداوەو 24 كەسیش برینداربوون.


جێگەی ئاماژەبۆكردنە بەپێی ئامارەكان زۆرترین حاڵەتەكانی ڕوداوەكانی هاتۆچۆ بەهۆی تیژڕەویی و پابەندنەبوون بە ڕێنماییەكانی هاتوچۆوە ڕودەدات.