ئەمڕۆ دووشەممە بەشێك لە دەرچووە یەكەمەكانی زانكۆو پەیمانگاكان بەهۆی دانەمەزراندیان گردبونەوەو داوای مافی خۆیان دەكرد.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بەشێك لە دەرچووە یەكەمەكانی زانكۆو پەیمانگاكانی ساڵەكانی 2016 و 2017 و 2018 لە سلێمانی گردبونەوەو داوای دامەزراندنیان لەحكومەتی هەرێم كرد و لەئەگەری وەڵامنەدانەوەیان مانگرتنی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن.
هەرەوەها ئاماژەیان بەوەشدا: دانەمەزراندنی ئەوان دەبێتەهۆی ئەوەی قوتابیان سارد ببنەوە لەخوێندن كە ئەمەش زیانی گەورە بەئاستی خوێندن دەدات و خۆشیان زیانی ماددی و گیانیش دەكەن.
جێگەی ئاماژەیە قوتابیە یەكەمەكانی زانكۆو پەیمانگاكان چەندینجاریتر گردبونەتەوەو داوای دامەزراندنیان كردووە بەڵام هەتا ئێستا هیچ كەس ولایەنێك وەڵامی نەداونەتەوە.
هـ س