بەڵگە .. موچەی سێ مانگی ئەم موچە خۆرانەی هەرێم لە بەغداوە هاتوە

02/07/2019 - 14:37 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ئەگەرچی فەرمانگەكانی رەگەزنامە و پاسەپۆرت موچەكانیان لە بەغداوە دێت ، كەچی مووچەی دوو مانگیان وەرنەگرتوە ، ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای دەكات ، وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق موچەی سێ مانگی كۆتایی ساڵی (2017) ی فەرمانگە فیدراڵیەكانی هەرێمی كوردستانی رەوانە كردوە.

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لەلاپەرەی تایبەتی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك ئاشكرای كردوە، وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق موچەی سێ مانگی كۆتایی ساڵی (2017)ی فەرمانگە ئیتیحادیەكانی هەرێمی كوردستانی رەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان كردوە، كە بڕەكەی هەشت ملیار و (604) ملیۆن دینارە.

ئەوەشی ئاشكرا كردوە، پێویستە بە زویی ئەو موچانەی كە لای حكومەتی هەرێم ماوە كە دو موچەی ساڵی (2017) یە، بۆ فەرمانگەكانی رەگەزنامە، پاسپۆرت، كارتی زانیاری و نشینگە خەرج بكرێت.

بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی عێراق، لە رۆژی (26)ی مانگی رابردو دەرچوە و لە بنەمادا وەڵامی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستانە، موچەی ئەو سێ مانگەی كۆتایی ساڵی (2017) نێردراوە، پێشتر هەرێم موچەیەكی بۆ ئەو فەرمانگانە خەرج كردبو، واتا موچەی دو مانگی ئەو فەرمانگانە ئێستا لای حكومەتی هەرێمی كوردستانە.

ئەلبوومی وێنەکان