خشتەی موچەی مانگی نیسانی بەشێك لەوەزارەت و دەستەكان راگەیاندرا

02/07/2019 - 17:14 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ئەگەرچی شەش مانگە لەساڵی نوێ تێپەریوە تا ئێستا وەزارەتی دارایی تەنیا سێ موچەی دابەش كردووە و وا بریارە لە سەرەتایی هەفتەی داهاتوو دەست بكات بەدابەش كردنی موچەی مانگی نیسان و بۆئەم مەبەستە خشتەیەكی راگەیاند .

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: وا بڕیارە ( 7) ی ئەم مانگە، كە دەكاتە رۆژی یەك شەمەی داهاتوو دابەشكردنی موچەی مانگی نیسانی ئەمساڵ دەستپێبكات و یەكەم شوێنیش دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان موچە وەردەگرن.

خشتەی دابەشكردنی موچە:

ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی 2019/7/7 موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت:

دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان

ڕۆژی دوشەممە ڕێكەوتی 2019/7/8 مووچەی

یەكەكانی 70 و 80ی پێشمەرگە دابەشدەكرێت

ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی 2019/7/9 موچەی

وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت

ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی 2019/7/10 موچەی

وەزارەتی دارایی دابەشدەكرێت

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكەوتی 2019/7/11 موچەی

وەزارەتی تەندروستی دابەشدەكرێت

ڕۆژی دوشەممە ڕێكەوتی 2019/7/15 موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت:

وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی

كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراون

زیندانیە سیاسیەكان

كەمئەندامان