بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: پشكنینی سیستەمی ئێرباگ و پشتێنی سەلامەتی دەكرێتە یەكێك لەمەرجەكانی توندوتۆڵی ئۆتۆمبێل ولەساڵی نوێوە بڕیارەكە جێبەجێدەكرێت.
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: لەڕێكەوتی (1/1/2020) پێویستە، پشكنینی سیستەمی ئێرباگو پشتێنی سەلامەتی بكرێتە یەكێك لەمەرجەكانی توندوتۆڵی ئۆتۆمبێل و دەبێت كۆمپانیاكانی پشكنینی ئۆتۆمبێل تاوەكو ڕێكەوتی (1/1/2020) ئەو سیستەمە ئامادەبكەن.
ئەوەشی خستەڕوو: هەركۆمپانیایەك پەیڕەوی نەكات لەم بڕیارە یان بڕوانامەی پشكنینی بدات بەئۆتۆمبێلیك كە كار بەسیستەمی ئیرباگ و پشتێنی سەلامەتی نەكات بۆ هەر حاڵەتێك بڕی (15.000.000) سزادەدرێت، ئەگەر ئەم سەرپێچیە دووبارە بووەوە، ئەوا مۆڵەتەكەی هەڵدەوەشێتەوەو بەیەكجاری دادەخرێت.