مەترسی لەسەر موچەی فەرمانبەران هەیە و هیچ گەرنتیەك نیە بەم شێوەی ئێستا بەردەوام بێت

03/07/2019 - 14:23 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ئەگەرچی لە سەرەتای ساڵی (2019) حكومەتی بەغدا ابەندی یاسای بودجەی عێراقی بووە و سەرجەم شایستە دارایەكانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ناردووە ، بەڵام تا ئێستا حكومەتی هەرێم موچەی سێ مانگی ئەمساڵی فەرمانبەرانی نەداوە، ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق،ئاشكرای كردوە،هیچ گرەنتیەك نیە مووچە و بودجەی هەرێم ساڵی ئایندە بەمشێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: ئەگەر حكومەتی هەرێمی كوردستان نەوت رادەستی حكومەتی ناوەندی نەكات، ئەوا ناردنی بودجەی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران هیچ گەرەنتییەكی نییە وەك ئێستا حكومەتی ناوەندی بینێرێت.

ئەوەشی ئاشكرا كردوە، زۆرینەی لایەنەكانی عێراق هەڕەشەی ئەوە دەكەن كە لە یاسای بودجەی ساڵی داهاتووی عێراقدا، دەنگ لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نادەن، ئەوانیش دەڵێن، چۆن خەڵك و فەرمانبەرانی هەرێم هاووڵاتی عێراقن، بەوشێوەیەش نەوتی هەرێم داهاتی عێراقە و دەبێت رادەست بكرێت.

ئەوەشی بەدوارۆ راگەیاندوە، لە ئێستادا نەرمییەك هەیە لە لایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، پێدەچێت نەوت رادەست بكات, ئەگەر ئەوە بكات، ئەوا مەترسی لەسەر مووچەی فەرمانبەران كەمترە.