پارێزگاری كەركوك یەكلا بویەوە ، ژیاننامەی بزانە

04/07/2019 - 14:20 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دوای ركابەریەكی زۆری نێوان هەردوو حزب پارتی و یەكێتی ، دواجار پارێزگاری كەركوك لەنێوان ئەم دوو حزبە یەكلا كرایەوە و لەسەر ناوێك رێكەوتن .

پۆستی پارێزگاری كەكورك یەكێتی بەمافی خۆی دەزانێت و چەند ناوێكی پێشنیار كرد ، بەڵام پارتی بەبیانوی ئەوەی دەستیان لە روداوەكانی (16) ئۆكتۆبەر هەبوە بۆیەسرەجەم ئەو ناوانی رەت كردەوە كەلەلایەن یەكێتیەوە دەستنیشان كرابوون ،  ماڵپەرێكی نزیك لە یەكێتی ئاشكرای كردوەپۆتسی پارێزگاری كەركوك بۆ ئەندازیار  تەیب جەبار یەکلایی کراوەتەوە تەنیا  راگەیاندنی رەسمیی ماوە.

پێشتر له‌ كۆی پێنج كاندید بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك دواجار ناوبراو وه‌ك كاندیدی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتیی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك یەکلایی کرایەوە، ماوەیەكیش بریكاری وەزیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ بووه‌ لە ئیدارەی سلێمانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

ئەمەی خوارەوە سیڤی تەیب جەبار پارێزگاری نوێی كەركوك :

لە ساڵی 1954 لە گوندی تەپەلوی سەر بە شارۆچکەی قەرەحەسەن لەدایکبووە.

تاوەکو پێنجی سەرەتایی لە گوندی تەپەلو خوێندوویەتی.

لە ساڵی 1963 چووەتە گەڕەکی شۆریجەی کەرکوک بۆ تەواوکردنی خوێندن.

لە ساڵی 1976 کۆلیژی ئەندازیاری تەواو کردووە.

بریکاری پێشووتری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان بووە.

سەرۆکی پێشووتری کۆمیتەی باڵای یەکێتیی ئەندازیاران بووە.

ئەندامی ئەنجومەنی لیژنەی باڵای کۆنفرانسی ساڵی 1995ی کۆمەڵەی رووناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکوک بووە.

لە سەرەتای ساڵی 1970وە دەستی بە شیعر نووسین کردووە.