ئاسایشی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌كاتی ده‌ستگیركردنی باندێكی بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان، رووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان هه‌ردوولا روویداوه و دواتر بانده‌كه ده‌ستگیركراوه.
تاریق نوری، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: كاژێر 1.00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە هێزەكانیان لە گەڕەكی نەورۆزی شاری هەولێر باندێكی ماددە هۆشبەرەكانمان دەستگیركردووە. پێشوەخت زانیاریمان لەسەر ئەو باندە هەبووە، هێزەكانمان بۆسەیان بۆ دانانبوون و خۆشبەختانە دەستگیریانكردوون.
ئەوەشی ئاشكرا كردوە ، ئەو باندە رووبەڕووی هێزەكانی ئاسایش بوونەتەوە و هەوڵی راكردنیان داوە، بەڵام دواجار دەستگیركراون. هێزەکانی ئاسایش لەگەڵ دەستگیركردنیان دەستیشیان بەسەر بڕێك لەماددەی هۆشبەردا گرتووە.