هەفتەی داهاتوو رۆژێك كرایە پشووی فەرمی

10/07/2019 - 10:19 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەپێی رۆژمێری پشووەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە لەلایەن پەرلەمانەوە جێگیركراوە ، هەفتەی داهاتوو رۆژێك دەكرێتە پشووی فەرمی لە دام و دەزگا فەرمییەكان.

وەك لە رۆژمێری پشووەكان هاتووە : " رۆژی (14) تەمووزی هەموو ساڵێك بەهۆی كۆتایی هێنان بە سیستەمی پاشایەتی عێراق و گۆرینی بۆ سیستەمی كۆماری دەكرێتە پشووی فەرمی".

حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە : " بەهۆی ئەم یادەوە رۆژی یەكشەممە (14-7-2019) پشووی فەرمییە".