فراكسیۆنی یەكگرتوو دەنگی نەدا، متمانە بەكابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم درا

10/07/2019 - 12:21 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەمڕۆ چوار شەممە پەرلەمانی كوردستان كۆبویەوەو تیایدا متمانە بە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دراو سەرۆك وەزیرانی نوێ و جێگرەكەی و وەزیرانی كابینەی نوێ سوێندی یاساییان خوارد.



1/ مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێم 88 دەنگی بەدەستهێنا.
2/ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران 73 دەنگ.
3/فرسەت ئەحمەد وەزیری‌ داد 84 دەنگی بەدەسهێنا.
4/ شۆڕش ئیسماعیل وەزیری‌ پێشمەرگە 73 دەنگی بەدەسهێنا.
5/ ڕێبەر ئەحمەد وەزارەتی‌ ناوخۆ 76 دەنگی بەدەستهێنا.
6/ ئاوات شێخ جەناب وەزیری‌ دارایی 81 دەنگی بەدەسهێنا.
7/ ئالان حەمە سەعید وەزیری‌ پەروەردە 85 دەنگی بەدەستهێنا.
8/ دانا عەبدولكەریم وەزیری‌ ئاوەدانكردنەوە 80 دەنگی بەدەستهێنا.
9/ ساسان عەونی‌ وەزیری‌ شارەوانی‌ و گەشتوگوزار 85 دەنگی بەدەستهێنا.
10/ ئارام محەمەد وەزیری‌ خوێندنی‌ باڵاو توێژینەوەی‌ زانستی‌ 76 دەنگی بەدەستهێنا.
11/ دارا ڕەشید وەزیری‌ پلاندانان 75 دەنگی بەدەستهێنا.
12/ كوێستان محەمەد وەزیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمەڵایەتی‌ 74 دەنگی بەدەستهێنا.
13/ محەمەد سەعید وەزیری‌ ڕۆشنبیری‌ و لاوان 75 دەنگی بەدەستهێنا.
14/ عەبدوڵڵا مەحمود وەزیری‌ كاروباری‌ شەهیدان و ئەنفالكراوان 85 دەنگی بەدەستهێنا.
15/ بێگەرد تاڵەبانی‌ وەزیری‌ كشتوكاڵ 83 دەنگی بەدەستهێنا.
16/ كەمال موسلیم وەزیری‌ پیشەسازی‌ و بازرگانی‌ 85 دەنگی بەدەستهێنا.
17/ ئانۆ جەوهەر وەزیری‌ گواستنەوەو گەیاندن 80 دەنگی بەدەستهێنا.
18/ پشتیوان سادق وەزیری‌ ئەوقاف و كاروباری‌ ئایینی‌ 77 دەنگی بەدەستهێنا.
19/ كەمال محەمەد وەزیری‌ كارەبا 85 دەنگی بەدەستهێنا.
20/ خالید شوانی‌ وەزیری‌ هەرێم 68 دەنگی بەدەستهێنا.
21/ ئایدن مەعروف وەزیری‌ هەرێم 78 دەنگی بەدەستهێنا.
22/ ڤالا فەرید وەزیری‌ هەرێم 83 دەنگی بەدەستهێنا.


جێگەی ئاماژەبۆكردنە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەنگی بە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم نەدا.