ڕاپرسیەك : لە 67% پێیان وایە كابینەی نۆ لەئاست داواكارییەكانی هاوڵاتیاندا نابێت

11/07/2019 - 10:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


كوردیو - سلێمانی


لەئەنجامی ڕاپرسیەكدا كە ماڵپەڕی كوردیو لە پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجامیدا لە 67%ی بەشداربوان پێیان وایە كابینەی نوێ لەئاست داخوازیەكانی هاوڵاتیاندا نابێت و كۆتای بە قەیرانەكان ناهێنێت.


ماڵپەڕی كوردیو ڕاپرسیەكی لەلاپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لەژێر ناونیشانی "بەڕایی تۆ كابینەی نوێ لەچوار ساڵی داهاتوودا كۆتایی بەقەیرانەكان دەهێنێت و لەئاست داخوازیەكانی هاوڵاتیاندا دەبێت؟، ئەنجامدا و لە ماوەی 21 كاتژمێری ڕاپرسیەكەدا 520 كەس دەنگیان داوەو لە 67%ی بەشداربوان بە نەخێر و لە 33% بە بەڵێ دەنگیان داوە.


جێگەی ئاماژەبۆكردنە لەدوای 275 ڕۆژ لەئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان پەرلەمانی كوردستان، دوێنێ چوار شەممە 10-7-2019 كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێكهێندرا.

ئەلبوومی وێنەکان