چەكدارێكی داعش لەم شارەی كوردستان دەستگیركرا

12/07/2019 - 07:22 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانییەوە چەكدارێكی تیرۆریستی داعش لە بازیان دەستگیر كرا.

لە ڕاگەیەندراوێكی ڕاگەیاندنی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانیدا هاتووە، هێزەكانی ئاسایش تیرۆریستێكی داعشیان بەناوی (عەلی عەبود عەتیە) كە دانیشتووی ناحیەی (الرومانی) سەربە پارێزگای ئەنبارە دەستگیركردووە، كە لە ساڵی 2015 ەوە پەیوەندی بە چەكدارەكانی داعشەوە لەسنووری خۆیاندا كردووەو لەگەڵ چەكدارانی داعش ماوەتەوە لەدوای كۆتایی هاتنی داعش دەچێتە سوریاو لەدواتردا دێتە ناو خاكی هەرێمی كودستان لەساڵی 2019 دا ڕوو لەسنووری چەمچەماڵ و بەردەقارەمان و بازیان دەكات و لە ئێستادا ناوبراو دانی بەتاوانەكەیدا ناوەو بەبڕیاری دادوەر بەپێی مادەی (2)ی تیرۆر بەندە.