دەربەندیخان... خانویەك بۆ خێزانێكی كەم دەرامەت دەكرێتەوە

13/07/2019 - 09:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

كوردیو - دەربەندیخان


بەرپرسی نوسینگەی هانای خێرخوازی لە دەربەندیخان ڕایدەگەیەنێت: لەلایەن خێرخوازانەوە خانویەك بۆ خێزانێكی كەم دەرامەت دەكرێتەوە و داوای هاوكاری لە خێرخوازان دەكەین.


ئەدیبە ئەحمەد، بەرپرسی نوسینگەی هانای خێرخوازی لە دەربەندیخان تایبەت بە كوردیوی ڕاگەیاند: وەك هانای خێرخوازی و بەهاوكاری خێرخوازان هەستاین بە كردنەوەی خانویەك بۆ خێزانێكی كەم دەرامەت.


هەروەها بەرپرسی نوسینگەی هانای خێرخوازی لە دەربەندیخان داوا لە خێرخوازان دەكات هاوكاریان بن لەتەواوكردنی ئەو خانوەدا و لەڕێگای ژمارە ٠٧٧٠٢١١٧٧٦٩ و ٠٧٥٠١٤٠٣٠٢٤یان ڕاستەوخۆ هاوكارییەكانیان بەو ناوەوە بگەیننە نوسینگەكانی هانا لە هەرێمی كوردستان.