لەسەر دابەشکردنی مووچە لە پشوودا روونکردنەوە دەدرێت

13/07/2019 - 10:56 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

لە وەزارەتی دارایی و ئابورییه‌وه‌ لەسەر دابەشکردنی مووچە لە رۆژی یەکشەممەدا روونکردنەوە دەدرێت.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی و ئابوری ئاشكرایكرد، "رۆژی یەکشەممە مووچە دابەشناکرێت بەهۆی پشووەوە بانک و گەنجینەکان دەوام ناکەن".

هاوكات به‌پێی زانیارییه‌كان، رۆژی دووشەممە 15ی تەمووز مووچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەسوکاری شەهیدان زیندانییە سیازییەکان خەرجدەکرێت.