ئاگر لەنزیك دادگای هەولێر كەوتەوە

13/07/2019 - 11:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ئەمڕۆ شەممە ئاگرێكی گەورە لە لەنزیك دادگای هەولێر كەوتەوە و لەئێستادا تیمەكانی ئاگركوژێنەوە خەریكی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەن.


پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە لەنزیك دادگای هەولێر ئاگرێكی گەورە لە بینایەكدا كە كەلوپەلی كارەبایی و وەرزشی تێدابوو كەوتەوەو لە ئێستادا تیمەكانی بەرگری شارستانی خەریكی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەن.


بەپێی ووتەی بەرگری شارستانی هەولێر تا ئێستا هیچ زیانێكی گیانی نیەو تیمەكان لە زیادبوندایە بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە.