لەسەر وەرگرتنی پارەی زیادە لەسەر حەواڵەكردن بڕیار درا

14/07/2019 - 09:15 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم ڕایدەگەیەنێت: وەرگرتنی پارەی زیادەی حەواڵەكردن بە حەرام و نەگونجاو دەزانین و ئەو جۆرە مامەڵەیە تەنها لە عێراقدایەو پێویستە ڕابگیرێت.


ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم لە نوسراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: لەلایەن هاوڵاتیانەوە پرسیارێك كراوە كە نوسینگەكانی حەواڵەكردنی پارە لە هەرێمی كوردستان جاری وا هەیە كە كەسێك پارەیان لە لا حەواڵە دەكات، لەجیاتی ئەوەی بڕێك پارەیان لێ وەردەگیرێت وەك كرێی حەواڵە، وە بە پێچەوانەوە بڕە پارەیەكیان پێدەدەن ئایا ئەو بڕە پارە حەڵاڵە یاخوجد حەرام.


لەدوای بەدواداچونی وورد بۆ بابەتەكە داوا لە هاوڵاتیان دەكەین خۆیان بپارێزن لە وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیەی كە لەكاتی حەواڵەكردن وەریدەگرن، گەر وەریشیان گرت پێویستە لە رێگەی خێر و چاكەی گشتیدا خەرجی بكەن و هاوڵاتیان مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە نوسینگانە نەكەن كە ئەو بڕە پارە زیادانە دەدەنەوە.


ئەوەشی خستەڕوو: لیژنەی فەتوا داوا لە نوسینگەكانی حەواڵەكردن كردووە خۆیان و پارەكانیان بە دوربگرن لە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو بانك و كۆمپانیایانەی كە بەو جۆرە مامەڵە دەكەن و پارەی زیادە وەردەگرن و داوای لە وەزارەتی دارایی عێراق و بانكی ناوەندی كردوە ئەم جۆرە مامەڵانە رابگرن و رێكاری شەرعی بۆ بدۆزنەوە.

 

 

ئەلبوومی وێنەکان