كەلار... لەسەر پێوەری ئاو هۆشداری دەدرێت

14/07/2019 - 09:38 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

لە قەزای كەلار نیگەرانی لەسەر پێوەری ئاو دروست بووەو قائیمقامی كەلاریش رایدەگەیەنێت: گرفتەكانی پێوەرەكە چارەسەر نەكرێت ئەوا كاركردن بەو پێوەرە لەشارەكە ڕادەگرن.

 

شەهاب ئەحمەد قایمقامی قەزای كەلار رایگەیاند: ئەگەر لەماوەی 15 ڕۆژدا بەرێوەبەرایەتی ئاوی كەلار گرفتەكانی پێوەرەكە چارەسەر نەكات ئەوا كاركردن بەو پێوەرە لەشارەكە ڕادەگرن.

 

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو:  پێویستە لەكاتی دانانی پێوەر بۆ هەموو شارەكە ماوەی پێدانی ئاو بە ماڵان زیاتر بكرێت وە ئەوانەشی لەسەروی 50هەزار دینار پارەی ئاویان بۆ هاتۆتەوە پێداچونەوەی تێدا بكرێت و بەقەرز لەسەریان هەژمار نەكرێت.