دووكه‌س سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی یه‌كێتی و پارتی ده‌كه‌ن!!
وه‌فدی هاوبه‌شی یه‌كێتی و پارتی به‌مه‌ستی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی توركمان و عه‌ره‌ب له‌شاری كه‌ركوك دوو كه‌س سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
عاسی عه‌لی جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له‌كه‌ركوك راگه‌یاند"تائێستا یه‌كێتی و پارتی وه‌فدی هاوبه‌شیان به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی توركمان و عه‌ره‌ب پێكنه‌هێناوه، به‌ڵام پێده‌چێت وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی به‌سه‌رۆكایه‌تی(خالید شوانی) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و وه‌زیری هه‌رێم بێت و (د.محه‌مه‌د خورشید)یش سه‌رۆكایه‌تی وه‌فده‌كه‌ی پارتی بكات.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێنی بۆ سایتی سلێمانی زیاتر وتی "یه‌كێتی و پارتی ده‌یانه‌وێت هه‌ردوو پێكهاته‌ی توركمان و عه‌ره‌ب قایل بكه‌ن به‌وه‌ی به‌شداری له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بكه‌ن و پارێزگارێكی نوێ هه‌ڵبژێردرێت، له به‌رامبه‌ر به‌شێك له‌پۆسته‌كانیان پێ بدرێت".