باوكی شەهید ڕێژوان قاچێكی دەبردرێتەوە

15/07/2019 - 15:41 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

باوكی یەكەم شەهیدی خۆپیشاندانەكانی 17ی شوباتی 2011 بەهۆی دروست بونی ئازار لە قاچیدا ، دكتۆر قاچێكی دەبرێتەوە .


حاجی عەلی، باوكی شەهید رێژوان، پێش مانگی رەمەزان، سەردانی وڵاتی سعودیەی كردوە بە مەبەستی ئەنجامدانی عومرە، لەوێ لەكاتی ئەنجامدانی عومرەكەی قاچی كەوتۆتە ژێر پێی كەسێكی ترەوە و ئازاری بۆ دروست بووە و دواتر كە گەراوەتەوە چەند جارێك سەردانی دكتۆری كردووە بۆ چارەسەر.


بەهۆی ئەوەی حاجی عەلی نەخۆشی شەكرەی هەبووە و ئازاری قاچیشی بەردەوم زیادی كردووە، دكتۆر لە نەخۆشخانە قاچی راستی بڕیوەتەوە.


حاجی عەلی، باوكی یەكەم شەهیدی خۆپیشاندانەكانی 17ی شوبات و رۆژانی دواییە، كە رێژوانی كوڕی لەبەردەم لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان شەهید كرا.

 

ئەلبوومی وێنەکان