ئەم وەزارەتە بریارێكی بۆ فەرمانبەران دەركرد

15/07/2019 - 17:31 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم گشتاندنی بۆكردووە ، داوا لە ڕاگرتنی گواستنەوە و تەنسیبی فەرمانبەران دەكات و ئاشكرای دەكات، هیچ نووسراوێك لەسەر ئەو بابەتە بەرزنەكرێتەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی بەنوسراوی ژمارە (33) كەئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان كراوە ، تیادا هاتوە ، جەخت لەسەر گشتاندنمان بە ژمارە (1235 ) دەكەینەوە لەبارەی گواستنەوەی فەرمانبەران، وە لەبەرئەوەی فەرمانبەرانی وەزارەتمان بەشێوەیەكی بەردەوام داوای گواستنەوەی ڕاژە و تەنسیب دەكەن، بۆیە بڕیارماندا بە ڕاگرتنی گشت داواكارییەكی تایبەت بەم دوو بابەتە و بەهیچ شێوەیەك نووسراومان بۆ بەرزنەكرێتەوە بۆ وەزارەت.

ئەوەشی ئاشكرا كردوە، هەندێك لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان بە تەواوی پاپەند نەبوون، بۆیە پێویستە بەهیچ شێوەیەك نووسراو بەرزنەكرێتەوە بۆ ئەو بابەتە.