ئه‌مڕۆ موچه‌ی ئه‌م شوێنه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

admin 18/07/2019 - 09:27 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

وابریارە ئه‌مڕۆ پێنج شەمە دابەش كردنی موچەی مانگی چواری فەرمانبەران بەردەوام بێت و یەك شوێن موچە وەردەگرێت و بەرپرسی بانكی ناوەندی عێراقی لە هەولێر ئاشكرای دەكات ، فەرمانی خەرجكردنی موچەی فەرمانەبران لە بەغداوە نەهاتووە .

بەگوێرەی زانیاریەكان لەگەنجینەی وەزارەتی دارایی دەست كوردیو كەتووە ، بریارە ئه‌مڕۆ تەنیا موچەی وەزارەتی داد دابەش بكرێت .

لەلایەكی تر عابد مزوری.بەڕێوەبەری گشتی لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند: تاوەكو ئەمڕۆش فەرمانی خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەران لە بەغداوە نەهاتووە،

ئەوەشی ئاشكرا كردوە، حكوومەتی عێراق لەم هەفتە دەستی كردووە بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكانی خۆی، ئێمەش چاوەڕوانی فەرمانین بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستانیش خەرج بكرێ.

بەرپرسەكەی لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق ئەوەشی بۆباسنیوز دووپات كردەوە، پارەیان ئامادەیە، هەركات نوسراوی خەرجكردنی پارەكەیان بۆ بنێردرێت پارەكە تەحویلی وەزارەتی دارایی دەكەن.

جێگەی ئاماژەیە، مانگانە عێراق( 454 ) ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان دەنێرێ.