دارایی راگەیەنراوێکی بەپەلە لەبارەی دابەشکردنی موچەوە بڵاودەکاتەوە

admin 18/07/2019 - 09:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ھۆکاری دواکەوتنی موچەی فەرمانبەران لەبەغدا ئاشکرادەکرێت و سەرچاوەکیش لەوەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمیش رایدەگەیەنێت: ئەگەر ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ پارەکە بەغدا بگاتە دەستمان لەڕۆژی یەکشەممەوە دەستبەدابەشکردنی موچە دەکەینەوە.

بەگوێرەی زانیاریه‌كان لەسەرچاوەیەکی وەزارەتی داراییەوە، وەکو وەزارەتی دارایی لەسەر ھەمان خشتەی دابەشکردنی موچەی مانگی رابردوو دەڕۆن، چاوەڕێ دەکەن ئه‌مڕۆ پارەکەی بەغدا بگاتە دەستیان، ئەوکاتە لەڕۆژی یەکشەممەوە دەستبەدابەشکردنی موچە دەکەنەوە.

سەرچاوەکە وتیشی:"ئەگەر ئه‌مڕۆ پارەکەی بەغدا بگاتە ھەرێم ناتوانین گۆڕانکاری لەخشتەی دابەشکردنی موچە بکەین، بەڵام رۆژی یەکشەممە بەپێی خشتەکە وەزارەتی خوێندنی باڵا موچەی پێدەدرێت".

ھەر بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كه‌ تۆری سلیمانی بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا هاتووه‌،"ھۆکاری دواکەوتنی پارەکەی بەغدا بەھۆی سەرقاڵی وەزیری دارایی عیراقەوە بووە، کە واژۆکردنی لەسەر خەرجکردنی پارەکە دواکەوتوە".

ھەموو مانگێک وەزارەتی دارایی تاوەکو ٢٣ی مانگ کۆتایی بەدابەشکردنی موچەی ھێناوە، سەرچاوەکەی وەزارەتی داراییش رایگەیاند:"بۆ ئەم مانگەش دواناکەوێت، ئەگەر رۆژێک یان دوو رۆژیش دوابکەوێت کاریگەرییەکی ئەتۆی نابێت، چونکە مانگی واش ھەبووە، وەزارەتی دارایی بەھۆی بۆنەکانی جەژنەوە دابەشکردنی موچەی پێشخستووە".