كاتی دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ ئاشكراكرا

18/07/2019 - 14:21 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
كاتی دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ ئاشكراكرا
 

به‌گوێره‌ی‌ ڕیزبه‌ندی‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كان 17ی‌ هه‌موو مانگێك موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ ده‌درێت، به‌ڵام بۆ ئه‌م مانگه‌ موچه‌ی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ دواكه‌وتوه‌و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ دابه‌شكردنی‌ ڕانه‌گه‌یه‌نراوه‌.

لیوا به‌ختیار بابان ڕاوێژكاری سه‌ربازی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕاگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ پاره‌كه‌ بگات، شه‌ویش بێت كێشه‌مان له‌دابه‌شكردنی‌ نابێت، واته‌ هه‌ركاتێك پاره‌كه‌ گه‌یشت موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆش دابه‌شده‌كرێت".

ڕاوێژكاری سه‌ربازی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ سایتی سلێمانی راگه‌یاندووه‌ "ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی‌ موچه‌كانیان كه‌مه‌، له‌داهاتی‌ ناوخۆ موچه‌كانیان پێده‌درێت، به‌ڵام وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ وه‌زاره‌تێكی‌ گه‌وره‌یه‌ موچه‌كه‌ی‌ له‌پاره‌كه‌ی‌ به‌غدا ده‌درێت، به‌گوێره‌ی‌ زانیاریه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایش كه‌ پێماندراوه‌ تائێستا پاره‌كه‌ی‌ به‌غدا بۆ موچه‌ی‌ مانگی‌ چوار نه‌گه‌یشتوه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ موچه‌ی‌ ناوخۆ نه‌دراوه‌".