لهستۆدۆیهكی فیلم کارتۆنی 30 كهس گیانیان له دهستدا
كهسێك ستۆدیۆیەکی فیلم کارتۆن لە یابان سوتاندووه و بەهۆیەوە دەیان کەس گیانیان لەدەست داوە.
ئاگرەکە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 18-7-2019، لە ستۆدیۆیەکی دروستکردنی فیلمی کارتۆن لە شاری تۆکیۆی یابان کەوتەوە.
ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاوی کردووەتەوە، کە کەسێک بەنزینی بە باڵەخانەکەدا کردووە و دواتر هاواری کردووە ”بمرن“ و ئاگری لە ستۆدیۆکە بەرداوە.
سەرچاوە پزیشکییە یابانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە تا ئێستا ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە گەیشتووەتە 30 کەس و دەیان کەسی دیکەش بەهۆی تەنگەنەفەسی و سووتان، بریندار بوون.a