ئێران كوشتنی دیبلۆماتكارەكەی توركیا لە هەولێر ئیدانە دەكات

18/07/2019 - 14:58 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هێرشەكەی هەولێر و كوژرانی دیبلۆماتكارەكەی توركیاو دوو هاوڵاتی تر ئیدانە دەكات.

 

ئاژانسی هەواڵی مهیری سەر بە كۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویكردەوە: سەید عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە توندی ئەو هێرشەی ئیدانە كرد و هاوخەمی ئێرانی بۆ دەوڵەت و گەلی توركیاو بە تایبەتی قوربانییەكانی ئەم هێرشەی دەربڕی.

 

هەروەها وتیشی: تیرۆریزم دیاردەیەكی تۆقێنەرە كە زیانی زۆری لە وڵاتانی ناوچەكە داوە و تەنیا رێگای بەرەنگاریی لەگەڵ ئەوە، رووبەڕوو بوونەوەی هاوبەشی كۆمەڵگای جیهانی لەگەڵ گرووپە تیرۆریستییەكان بە كۆتایی هێنان بە پشتیوانی سیاسی، دارایی، چەكداری و ئیدئۆلۆژیكە.

 

جێگای ئاماژەیە دوێنێ چوارشەممە 17-7-2019 لە رووداوێكی تەقەكردندا لە رێستورانتێكی شاری هەولێر كارمەندێكی كونسوڵخانەی توركیا و دوو هاوڵاتی دیكەش كوژران.