هەموو وەزیرەکانی کابینەی نۆیەم دەستبەکاربوون

18/07/2019 - 15:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

هەموو وەزیرەکانی کابینەی نۆیەم دەستبەکاربوون


ئەمڕۆ پێنجشەممە 18/7/2019 ئاڵوگۆڕی دەسەڵاتەکانی وەزارەتەکانی ناوخۆ و کشتوکاڵ کرا به‌مه‌ش کۆتایی بە ئاڵوگۆڕی وەزارەتەکان هێندراو و سەرجەم وەزیرە نوێیەکان لە کارەكاره كانيان دەستبەکاربوون.
رێبەر ئەحمەد دەسەڵاتەکانی وەزارەتی ناوخۆی لە کەریم سنجاری و بێگەرد تاڵەبانی دەسەڵاتەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی لە رێباز حەملان وەزیری بەوەکالەتی وەزارەتەکە وەرگرت. بەو شێوەیەش ئاڵوگۆڕی هەموو پۆستە وەزارییەکان کرا و وەزیرانی نوێ دەستیان بە کارەکانیان کرد.
پرۆسەکە بە سەرپەرشتی لێژنە یه كى تایبەتی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئاڵوگۆڕکردنی پۆستی وەزارەتەکان بەڕێوەچوو، کە پێکهاتبوو له بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی حکوومەت و سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران.