بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا 3 برینداری لێدەكەوێتەوە

18/07/2019 - 23:20 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بۆردوومانی گوندی سپینداریان كرد لە شارۆچكەی ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆك، بەهۆیەوە سێ‌ هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون.

ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بۆردوومانی گوندی سپینداری سەر بە شارۆچكەی ئامێدیان كردو بەهۆیەوە سێ‌ هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون.

دوای بۆردوومانەكە بریندارەكان گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی دهۆك بۆ وەرگرتنی چارەسەری.