دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان بەدوای كەسێكەوەن

19/07/2019 - 09:14 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەكیان بڵاوكردۆتەوەو تێیدا داوا لە هاوڵاتیان دەكەن هەر زانیارییەكیان هەیە لەسەر ئەو كەسە ئاگاداری لایەنە ئەمنییەكان بكەنەوە.

دەزگا ئەمنییەكان ئاگاداری هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكەنەوە كە لێكۆڵینەوەكان دەربارەی رووداوە تیرۆریستییەكەی (17،7) كە بووە هۆی گیان لە دەستدانی سێ كەس بەردەوامە.

ئەو كەسەی كە وێنەكە‌ی بڵاوكراوەتەوە ناوی (مەزلوم داغ) ە، لەدایكبووی ساڵی (1992) ەو خەڵكی شاری (دیاربەكر) ە لە توركیا‌، ناوبراو لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستانەوە داواكراوە. 

‌داوا لە هاوڵاتیان دەكرێت هەر زانیارییەكیان هەبێت لەبارەی ئەم تاوانبارە،‌ بەزووترین كات ئاگاداری دەزگا ئەمنییەكان بكەنەوە.

 

 

 

 

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏شخص واحد‏، و‏‏‏‏جلوس‏، و‏لحية‏‏ و‏منظر داخلي‏‏‏‏