كچ و كوڕێك بەیەكەوە دەكوژرێن

19/07/2019 - 19:38 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

 

لەسنوری پارێزگای دهۆك، كچ و كوڕێك كوژران و دواتر تەرمەكانیان ڕەوانەی پزیشكی دادوەری دهۆك كران.

ئەمڕۆ لە كۆمەڵگەی چڕەی سەر بە شارۆچكەی شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆك، كچێكی تەمەن (18) ساڵ و كوڕێكی تەمەن (30) ساڵان كوژران، كوڕەكە خێزاندارە.

(هێمن سلێمان) وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك بۆ ڕۆژنیوز وتی: بنەماڵەی كچەكە، كچ و كوڕەكەیان پێكەوە كوشتوە، پۆلیس دەستی بە لێكوڵینەوە كردووە لە ڕووداوەكەو بكوژەكانیش دەستگیر نەكراون.