پەكەكە رەتی دەكاتەوە دەستی لە كردە تیرۆرییەكەی هەولێر هەبووبێت

19/07/2019 - 19:53 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

بەرپرسی ڕاگەیاندنی پەكەكە دەنگۆی تێوەگلانی پارتەكەیان لە تیرۆری دیبلۆماتە توركییەكان ڕەت كردەوە.

وتەبێژی سەربازی پەكەكە ڕایگەیاند، ئەوان بە هیچ شێوەیەك دەستیان لە تیرۆرەكەی جێگری كۆنسوڵی توركیا نەبووە لەیەكێك لە چێشتخانەكانی ناو شاری هەولێر.

هاوكات لەمبارەیەوە (دیار دەنیز) ئەندامی دەستەی ڕاگەیاندنی پەكەكە ڕایگەیاندووە: پەكەكە هیچ زانیاریەكی لەبارەی هێرشەكەی هەولێرو تیرۆری ئەندامانی كۆنسوڵخانەی توركیا نییە.

لەدوو رۆژی رابردوودا لە شاری هەولێر، هێرشێكی چەكداری كرایە سەر رێستۆرانتێك كە دیبلۆماتكارانی كونسوڵخانەی توركیای تێدابوو بەو هۆیەوە دیبلۆماتكارێك و چەند كەسێكی تر كوژران و چەند كەسێكیش دیكەش برینداربوون.