بریارەلە ڕۆژی 5شەممە 1/8/2019 دەیەمین ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی خاڵ كەڤیستیڤاڵێكی ساڵانەیەبەشەداری ژمارەیەك قورئان خوێنی نێو دەوڵەتی لەشاری سلێمانی بەرێوەدەچێت.
دكتۆركۆچەر عمر سەرپەرشتیاری ڤیستیڤاڵەكە بە كوردیوی راگەیاند"ڕۆژی شەممە 1/8/2019 دەیەمین ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی خاڵ لەتەری هونەری شاری سلێمانی لەكاتژمێر4ی پاش نیوەرۆ بەرێوەدەچێت"
سەرپەرشتیاری ڤیستیڤاڵەكە وتیشی" لە ڤیستیڤاڵی ئەمساڵدا ژمارەیەك قورئانی خوێنی نێودەوڵەتی لەولاتانی میصرو سویسرا و ئێرانەوە بەشداری دەكەن ئەمە جگەلەوەی كە هەریمی كوردستانیش دووقورئان خوین بەشدارن"
دكتۆركۆچەر عمر ئاماژەی بەوەشدا"ئەمساڵ بەهۆی بارودۆخی داراییەوە ڤیستیڤاڵەكە تەنها یەك رۆژ ئەنجام دەدرێت و ئەو قورئان خوینانەش كە بەشداری ڤیستیڤالەكە دەكەن سەرجەمیان قورئان خوێنی بەناو بانگن"
جێگەی ئاماژەیە ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی خاڵ ڤیستیڤاڵیكە ساڵانە لەلایەن سەنتەری گەشەپێدانی چالاكی لاوانەوە و بەسەرپەرشتی دكتۆركۆچەر عمر قورئان خوێنی نیو دەولەتی بەرێوە دەچێت.